29ی تهمموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەغدا و تاران پرۆتۆکۆلێکی ھاریکارییان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و دۆزینەوەی شێوازی پێویست بۆ چالاککردنی کاری ھاوبەش لەبواری گەشتیاریی ئاینیدا ئیمزاکرد. دکتۆر لیوا سمیسم وەزیری گەشتوگوزار و شوێنەوار حکوومەتی عێراق بە تۆڕی ھەواڵی میدیای عێراق ی راگەیاند: لەچەند رۆژی رابردوودا رێکەوتنێک لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا ئیمزاکراوە بۆ چالاککردنی ئەو رێکەوتنە لێکتێگەیشتنەی لەبارەی گەشتیاری ئاینییەوە کە لەساڵی 2011 ئیمزاکرا، وەزیری گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق راشیگەیاند: بەپێی رێکەوتنەکە،دەبێ مانگانە کۆبونەوەی ھاوبەش بەرێوەبچێت و بەدواداچوون بکرێت لەبارەی بەرنامەی سەردانکارانی ھەردوولا ، لەمەودواش ماوەی مانەوەی گەشتیارە ئێرانییەکان لەعێراق 15 رۆژ دەبێ، ھاوکات کارئاسانیش دەکرێ بۆ بەدەستھێنانی فیزا بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ ئەو کەسانەی لەبوارەکەدا کاردەکەن لەھەردوولا، سەرباری بڕیاری گرنگ بۆ چارەسەرکردن و کارئاسانی ھاتوچۆی گەشتیاران و ئۆتۆمبیلەکانیان بۆ ھەردوو وڵات.