نەزاهەی پەرلەمان داوای دوورخستنەوەی شەهرستانی و عەفتان دەكات
وائیلی ئاشكراشی كرد \""بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ باشتركردنی ئەو كەرتە تا كۆتایی ئەمساڵ دەگاتە 50 ملیار دۆلار\"" . ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش كرد كە \""هەردوو وەزارەتی كارەباو نەوتی عێراق بەرپرسیارێتی خراپی كارەبا دەخەنە ئەستۆی یەكترو هۆكارەكەشی بۆ خراپی دابینكردنی سووتەمەنی پێویست دەگەڕێننەوە\"".
گوتیشی \""ژمارەیەك وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ هەردوو پارێزگای موسەنناو زیقار هاوردەكراون، بەڵام تاكو ئێستا بەكارنەهێنراون\"". هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا وائیلی باسی لەوەكرد كە \""دۆسییەی كارەبا وەك پێویست مامەڵەی لەگەڵ ناكرێ و 18% ناوچەكانی عێراقیش تاكو ئێستا كارەبایان پێنەگەیشتووەو چارەسەری گونجاوو پێویست تاكو ئێستا بۆ ئەو كێشە نەدۆزراوەتەوە، هەربۆیە داوا دەكەم بەرپرسانی ئەو دۆسییەیە هەر لە حوسێن شەهرستانییەوە تا دەگاتە خودی وەزیری كارەباو بەرپرسە بچووكەكانی ئەو بوارە بگۆڕدرێن\"".
رووداو"
