پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی مواتن دەست بەرداری موچەی خانەنشیان دەبن
باقر جه‌بر زوبه‌یدى، سه‌رۆکى فراکسیۆنی مواتن، له به‌یاننامه‌یه‌کدا که به نێونهرایهتى په‌رله‌مانتارانى سه‌ر به فراکسیۆنەکەیان خوێندییه‌وه، رایگه‌یاند: \" کوتله‌که‌مان چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر یه‌کی ئه‌نجامدا، وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بۆ داواکه‌ی مهرجهعییهتو جه‌ماوه‌ر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینی ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و وه‌زیره‌کان و هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که\"".
گوتیشی: دواى تاوتوێکردنى پرسه‌که، گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى\"" ئه‌و مووچه‌یه قورسایی ده‌خاته سه‌ر بودجه‌ى گشتى ، به‌وه‌ش کاریگه‌رى ده‌خاته سه‌ر پرۆژه‌کان، هه‌روه‌ها ئه‌و چینه جیا ده‌کاته‌وه له چینه‌کانى دیکه‌ى ناو کۆمه‌ڵگا\"".دووپاتیشی کردەوە کە بڕیارەکەیان بە نامەیەک ئاراستەی عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیان کردووە بۆ ئەوەی بڕیاری گونجاوی لە بارەیەوە بدات.
ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد که سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى فراکسیۆنەکەیان ئیمزایان له‌سه‌ر نامه‌که کردووه و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕى بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له مووچه‌ى خانه‌نشینی به شێوه‌ى پراکتیکی، نه‌ک ته‌نها بۆ راگه‌یاندنه‌کان\""."
