ھێزە ئەمنییەکانی عێراق مەترسیان لەبارەی ‏ھەڵکشانی ئاستی تەقینەوەکان هەیە

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق مەترسیان لەبارەی ‏ھەڵکشانی ئاستی تەقینەوەکان هەیە
25ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- دوای ھەڵاتنی سەدان بەندکراو لە گرتووخانەی ئەبوغرێب تاجی ، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق مەترسیان لەبارەی ‏ھەڵکشانی ئاستی تەقینەوە و پەلامارە تێرۆریستییەکانەوە بۆ دروست بووە.‏ رۆژنامەی مەدا بڵاویکردەوە کە دەزگا ئەمنییەکان مەترسیی ئەوەیان بۆ دروست ‏بووە کە شەپۆلێک تەقینەوە و پەلاماری تێرۆریستی لە عێراقدا روو بدەن، ئەویش دوای ئەوەی سەدان ‏بەندکراوی ئیسلامی کە زۆربەیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە کاری تێرۆریستییەوە زیندانیکرابوون، لە گرتووخانەی ‏ئەبوغرێب و تاجی لە رێگای هێرشێکی چەکداری بەرنامە بۆ دارێژراو لە هەرذوو بەندیجانی تاجی ئەبوغرێب رایانکرد، لەبەرامبەر ئەو راکردنەشدا تا ئێستا حکوومەتی عیراق نەیتوانیوە ئەو بەندکراونەی کە پێشبینی دەکرێت نزیکەی 500 بەندکراو بن دەستگیربکاتەوە ، شایەنی باسە رۆژی دووشەممەی رابردوو تاقمی تێرۆریستی قاعیدە ھێرشی کردە سەر گرتووخانەی تاجی و ‏ئەبوغرێب کە بەسەدان بندکراوی ئیسلامی تێدابوون بەهۆیەوەش نزیکەی 500 بەندکراو ھەڵاتوون. وەزارەتی دادی عێراقیش رایگەیاند کە 100 گولە ھاوەن و سێ ‏ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و نۆ تێرۆریستی خۆکوژ لەو پەلامارانەدا بەکارھێنراون.‏
Top