عەللاوی داوا لەپەرلەمان دەكات پاڵپشتی دەستلەكاركێشانەوی مالیكی بكات

عەللاوی داوا لەپەرلەمان دەكات پاڵپشتی دەستلەكاركێشانەوی مالیكی بكات
سەرۆكی هاوپەیمانی عێراقییە داوای لە پەرلەمانی عێراق كرد پاڵپشتی لە پێشنیازی دەستلەكاركێشانەوەی نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بكات. هاوكات سەرپەرشتی هەڵبژاردنێكی پێشوەخت بكات.

ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی عێراقییە، لە پۆستێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) رایگەیاند: \"داوا لەپەرلەمانی عێراق دەكەم پاڵپشتی لەپێشنیازی دەستلەكاركێشانەوەی نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بكات، هاوكات سەرپەرشتی هەڵبژاردنێكی پێشوەخت بكات\"".

ئەم داوایەی عەللاوی پاش داوایەكی هاوشێوە دێ كە دووشەممەی رابردوو ئاراستەی كردو تێیدا داوای لە نوری مالیكی كرد كوتوپڕ دەستلەكاربكێشێتەوە، \""چونكە پرۆسەی سیاسی لەعێراق گەیشتووەتە رێگایەكی داخراو\"".













رووداو"
Top