ژمارەیەك پاسەوان ئاسانكاریان بۆ راكردنی زیندانیانی ئەبوغرێب و تاجییان كردووە

ژمارەیەك پاسەوان ئاسانكاریان بۆ راكردنی زیندانیانی ئەبوغرێب و تاجییان كردووە
24ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەردەوامن لە گەڕان بۆ دەستگیركردنەوەی 150سەركردەی رێكخراوی قاعیدە كە لە هەردوو زیندانی ئەبو غرێب و تاجی رایانكردووە. بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەهەوڵی دەستگیركردنەوەی 150 سەركردەی قاعیدەدان كە لەگەڵ 350 زیندانی دیكە لەو دوو زیندانە رایانكردووە، سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە هێزە ئەمنییەكان چەند زیندانییەكی راكردووی دەستگیركردۆتەوە و ژمارەیەكی دیكەشی كوشتووە. سەرچاوەكە راشیگەیاندووە: دوای رووداوی شكاندنی ئەو دوو زیندانە لەلایەن گرووپە چەكدارییەكانەوە هێزە ئەمنییەكان هاتوچۆیان لە ناوچەكانی ئەبو غرێب و تاجی و رەزوانیە و دەوروبەری فڕۆكەخانەی بەغدا قەدەغەكردووە. لەلایەكی دیكەشە لیژنەیەك بۆ لێكۆلینەوە لە رووداوی هەڵهاتنی ئەو ژمارە زۆرەی زیندانیان پێكهێنرا و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكانی لێكۆلینەوەكانیش دەركەوتەوە كە ژمارەیەك پاسەوانی هەردوو زیندانی ئەبو غرێب و تاجی ئاسانكاریان بۆ راكردنی زیندانیەكان كردووە.
Top