حكومه‌تی عیراق رۆژانی پێنج شه‌ممه‌ی كرده‌ پشوی ره‌سمی

حكومه‌تی عیراق رۆژانی پێنج شه‌ممه‌ی كرده‌ پشوی ره‌سمی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا رۆژانی پێنج شه‌ممه‌ له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تدا جگه‌ له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و كاره‌با پشوی ره‌سمی بێت.

ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعیراقیه‌ی نیمچه‌ ره‌سمی حكومه‌تی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌: ئه‌مڕۆ 23-7 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ 31ی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا هه‌ردوو پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 25ی ته‌مموزو 1ی ئاب له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كاندا جگه‌ له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و كاره‌با پشوی ره‌سمی بێت.

رۆژی 17ی ئه‌م مانگه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا رۆژی 18ی مانگ له‌فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كاندا پشوی ره‌سمی بێت ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكانی عیراقدا.













PUKmedia
Top