ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران: حكومەت دەستی لە هەڵهاتنی بەندكراوەكاندا هەیە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران: حكومەت دەستی لە هەڵهاتنی بەندكراوەكاندا هەیە
دوای ئەوەی چەند چەكدارێكی نەناسراو بە چەكی سووك وئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو هێرشیان كردە سەر بەندیخانەی ئەبوغرێب، ئەندامیكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دەوڵەتی یاسا، حكومەت تۆمەتبار دەكات.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەیسم جبوری، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری اگەیاند: \"نامەی تیرۆریستان دیار وئاشكرایە كە دەیانەوێت باری ئاسایش وئابووری وسیاسی عێراق تێك بدەن وحكومەتی عێراقیش یارمەتی تیرۆریستان دەدات بۆ ئەوەی سەربكەون وعێراق رۆژ بەدوای رۆژ باری ئەمنی خراپتر بێت \"".

هەیسم جبوری، گوتی: حكومەتی عێراقی و بەرپرسانی ئەمنی تا ئێستا هیچ پلانێكی ئەمنی توكمەیان بۆ كۆنترۆڵی ئاسایش لەوڵاتدا نیە وهیچ بیریشی لێ ناكەنەوە، هەرچەندە زیاتر لە 50 جارە هێرش دەكرێتە سەر بەندیخانەكان و بەندكراوەكان هەڵدێ. ئەگەر حكومەت دەستی تێدا نەبێت ئەو كردەوەی بەئاسانی نابێت چونكە ڕیژەی سوپا وپۆلیس لە تیرۆریستان زیاترە وتیرۆرستانیش ناتوانن بەرامبەر ئەم هێزە گەورەیە خۆ راگرن.

جێی باسە، وەزارەتی دادی عێراقی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سەبارەت بە هێرشكردنە سەر بەندیخانەی ئەبوغریب ئەنجامدا ودوایین ئاماری ئەو كردەوەی ئاشكرا كرد كە تێیدا 8 کوژراو و14 بریندار هەن كە لە بەندیخانەكە كاریان دەكرد، هەروەها 21 كوژراو 25 بریندار دیکە لە بەندكراوەكان هەن."
Top