مەحموود عوسمان، داوای دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ خراپی ڕەوشی ئەمنیی عێراق دەکات

مەحموود عوسمان، داوای دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ خراپی ڕەوشی ئەمنیی عێراق دەکات
پەرلەمانتارێکی لیستی هاوپەیمانیی کوردستانی نیگەرانی خۆی لە خراپی ڕەوشی ئەمنی دەردەبڕێت و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات چارەسەرێک بۆ ڕەوشەکە بدۆزنەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی هاوپەیمانی کوردستانی، مەحموود عوسمان، لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند:\" له‌گه‌ڵ زۆرى ژماره‌ى هێرشه‌كان‌ و دانانى جێگا و كات له‌لایه‌نیانه‌وه،‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كان به‌ره‌و فراوانى ده‌ڕۆن و زیندان و یاریگا و چایخانه‌ و یانه‌كانیشى گرتووەته‌وه‌ و ‌له‌مه‌دا هه‌ندێك میلیشیاتیش به‌شدارن و ‌ یاسا به‌ده‌ستى خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.


مەحموود عوسمان، گوتی:\""ئه‌م گۆرانكاریه‌ پرمه‌ترسیه‌ كه‌ خه‌ریكه‌ هه‌موو ناوچه‌كان و هه‌موولایه‌نه‌كانى ژیان ده‌گرێته‌وه،‌ به‌شێوه‌یه‌كى زۆر نێگه‌تیڤ له‌ده‌ره‌وه‌ ره‌نگى داوه‌ته‌وه‌ و وه‌كو له‌ڕاپۆرته‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و لایه‌نه‌كانى تر ده‌رده‌كه‌وێت، حكومه‌تیش نه‌یتوانیوه‌ چاره‌سه‌رى بكات\"".

ئەم پەرەلەمانتەرە کوردەی پەرلەمانی عێراق، جەختی کردەوە:\""پێویسته‌ به‌هاوكارى هه‌رسێ ده‌سه‌لاته‌كه‌ى ده‌وڵه‌ت‌ و هه‌موو كوتله‌ سیاسه‌كان به‌په‌له‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م ره‌وشه‌ بدۆزرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها پێویسته‌ په‌رله‌مان چه‌ند دانیشتنێك بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ بكات و مالیكى سه‌ركرده‌ى هێزى چه‌كدار و لێپرسراوه‌ ئاسایشیه‌كان بۆچاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشه‌كه تێیدا ئاماده‌بن\""."
Top