نزیكه‌ی هه‌زار زیندانی له ئه‌بوغرێب هه‌ڵهاتن
له‌و باره‌یه‌وه ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌حرار-ی سه‌ربه ره‌وتی سه‌در حاكم زاملی ئاشكرای كرد له هێرشه‌كاندا كه زۆر به تۆكمه‌یی ئه‌نجام دراوه له 500 بۆ 1000 زیندانی هه‌ڵهاتوون.
هه‌روه‌ك گوتیشی هێرشه‌كه له ڕێگه‌ی بۆمب و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و مووشه‌كه‌وه ئه‌نجام دراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌رپرسی دۆسییه‌ی ئه‌منیی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌و دوو گرتووخانه‌یه‌ی له‌سه‌ره ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه \""سۆمه‌رییه نیوز\"" ئاشكرای كرد كه فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 17ی سوپای عێراق كه ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا بووه‌و هه‌ردوو گرتووخانه‌كه‌ش كه‌وتووه‌ته سنووری به‌رپرسیارێتیی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌وه، ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه."
