عێراق بە بەهای 15ملیار دۆلار 479 داواكاریی كڕینی چەكی ئەمریكی پێشكەشكردووە

عێراق بە بەهای 15ملیار دۆلار 479 داواكاریی كڕینی چەكی ئەمریكی پێشكەشكردووە
23ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەرپرسێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی رایگەیاند عێراق 479 داواكاریی پێشكەش كردووە بۆ بەدەستهێنانی تەكنیك و كەرەستەی سەربازیی كە بەهاكەی دەگاتە 15 ملیار دۆلاری ئەمریكی

لەكاتێكدا ئەوەشی ئاشكراكرد كە بەهای ئەو گرێبەستانەی لەلایەن ئەمریكاوە پارەداردەكرێت بۆ عێراق دەگاتە 850 ملیۆن دۆلار، ئەوەشی راگەیاند كە هێشتا رەزامەندیی لەسەر سیستەمی بەرگریی تەواوی ئاسمانی نەدراوە كە عێراق داوایكردووە، چونكە پێویستی بە\" زنجیرەیەك رەزامەندی\""ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەیە.

ئەم قسانەی ئەو بەرپرسە لە راپۆرتی وەرزیی سێهەمی پشكنەری گشتیی ئەمریكا لەبەرنامەی ئاوەدانكردنەوەی عێراقدا هاتوون و خستوونییەتە بەردەم كۆنگرێسی ئەمریكا،

هەروەها چاوپێكەتنێكیشی تێدایە لەگەڵ سەرۆكی نووسینگەی هەماهەنگیی ئەمنیی لەگەڵ عێراق ژەنڕاڵ رۆبەرت كاسڵن كە لەنێویدا باسی لە پلانەكانی ئایندەی عێراق كردوووە لە پرۆگرامی كڕینی چەك بەپێی ئەو راپۆرتەی دوێنی رۆژنامەی پیشەسازییە بەرگرییەكان(DEFENSE INDUSTRY DAILY) بڵاویكردووەتەوە.

ژەنڕاڵ كاسڵن بەپێی ئەو رۆژنامەیە دەڵێت\"" بەشی فرۆشتنی دەرەكی لەوەزارەتی بەرگریی ئەمریكا(پێنتاگۆن) نزیكەی 479 داواكاریی عێراقی لەلایە كەبەهاكەی دەگاتە 14 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی چەك، لەنێویاندا 166 داواكاریی بەبەهای دوو ملیار و 300 ملیۆن دۆلار هەڵپەسێردراوە\""،

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە\"" 152 داواكاریی دیكە ئەكتیڤ كراوە و لەئێستادا چووەتە واری جێبەجێكردنەوە و بەهاكەی دەگاتە 11 ملیار دۆلاری ئەمریكی\"".

سەرۆكی نووسینگەی هەماهەنگیی ئاسایش لەگەڵ عێراق هەروەها ئەوەشی روونكردووتەوە \"" نووسینگەی هەماهەنگیی ئاسایش لەگەڵ عێراق بەردەوامە لەدابینكردنی گرێبەستەكانی عێراق لەگەڵ پاشكۆكانیدا لە كەرەستە و خول و مەشق پێكردن و راهێنان و چاككردنەوە و بەردەوامی پێدان\""، گووتووشیەتی\"" ئەو گرێبەستانەی لەلایەن ئەمریكاوە پارەكانیان دابین دەكرێت بەهاكانیان دەگاتە 850 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی كە 566 ملیۆنی خەرج كراوە و 284 ملیۆنی دیكەی لەخەرجكردنییەتی\"".

ژەنڕاڵ كاسڵن لەدرێژەی قسەكانیدا دەڵێت\"" تا ئێستا بەتەواوەتی رەزامەندی لەسەر هەموو ئەو گرێبەستانە نەدراوە كە عێراق بۆ بەرگریی ئاسمانی داوای كردووە كە خۆی لە سیستەمەكانی سەركردایەتیی و كۆنترۆڵكردن لۆكهید مارتن كە بەهاكەی دەگاتە 2 ملیار و 300 ملیۆن دۆلارە ددەرنەبڕاوە\""، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی گرێبەستە پێویستی بە رەزامەندیی چەندین لایەنی پێنتاگۆن هەیە.

كاسڵن لەدرێژەی قسەكانیدا دەڵێت\"" داواكاریی عێراق بۆ ئەم گرێبەستانە كە رادارشیان لەگەڵە زۆر گرنگ و پڕبایەخە بۆ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی عێراق كە بەتەنها پشت بە دوو رادار دەبەستێت لە ئێستادا بۆ رووپێوی ئاسمانیی، وە سێ رادار بۆ كۆنتڕۆلكردنی ئاراستەكانی رێگەوبانە ئاسمانییەكان

، جگە لە هەندێك سیستەمی بەرگریی دیكە كە هی سەردەمی سەرۆكی پێشوو سەدام حوسێنن\""، ئەوەش ئاشكرا دەكات كە\"" یەكەمین سیستەمی بەرگریی گرنگ دەستی دەكەوێت رووسییە و كورت مەودوایە لەجۆری بانتسیر 1 (Pantsir)ە.

سەرۆكی نووسینگەی هەماهەنگیی ئاسایش لەگەڵ عێراق درێژە بەقسەكانی دەدات و دەڵێت\"" عێراق لەئێستادا فرۆكەی سووكی جۆری (AC/C 208B ) و یەكێكی تر بۆ مەشقكردن لەجۆری (T-6B) لەگەڵ فڕۆكەی بارهەڵگری ئاسمانی لەجۆری (C-130J) جگە لە گرێبەستی فرۆكەی جۆری (F-16IQ)ی جەنگی كە تەواو بووە و چاوەڕوان دەكرێت ئامادەبكرێت لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە\""،

هەروەها ئەوەشی گووتووە كە عێراق فرۆكەی جۆری (IA -407) سەمتیی زرێپۆش لەگەڵ فرۆكەی گواستنەوەی هێرشكردنی روسیی جۆری (Mi – 17) و فرۆكەی سەمتیی ئەوروپیی سووك (EC635) بەكاردەهێنێت.


ژەنڕاڵ كاسڵن ئەوەش دەڵێت كە\"" راپۆرتە روسییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن عێراق 30 فرۆكەی سەمتیی جۆری (Mi -28 )ی هێرشبەری وەرگرتووە وەكو بەشێك لە گرێبەستەكانی چەك كرین كە بەهاكەی دەگاتە 4 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بۆ 5 ملیار دۆلاری ئەمریكی\""، دووپاتیشیكردووەتەوە\"" عێراق پێشبینی دەكرێت فڕۆكەی ئاپاچیی هێرشبەری ئەمریكیی جۆری (AH-64) كە بەمنزیكانە دەستی دەكەوێت\"".

سەرۆكی نووسینگەی هەماهەنگیی ئەمنی لەگەڵ عێراق ژەنڕاڵ رۆبەرت كاسڵن بەردەوام دەبێت لە قسەكانیدا بەپێی ئەو رۆژنامە ئەمریكییە و دەڵێت\"" عێراق لەكانوونی دووەمی ساڵی 2014ی داهاتوو شەش فرۆكەی سمتی وەكو بەكرێی كاتی وەردەگرێت تا تەواوبوونی گرێبەستی كڕینی فرۆكەی ئاپاچیی و دەستكەوتنی رەزامەندییەكان\"".

ئەوەشی زیادكردووە \"" پێدەچێت ئەمریكا كڕینی ئەو فرۆكانەشی كە خوجی خۆشی بەكاریدەهێنیت لەجۆری (AH-64D) وەكو ئەڵتەرناتیڤ بەكاربهێنێت بخاتە بەردەستی حكومەتی عێراقەوە\"".

ئەو ژەنڕاڵە ئەمریكییە بەردەوامیی بە قسەكانی دەدات و دەڵێت\"" راپۆرتەكان هێما بۆ ئەوەش دەكەن كە عێراق فڕۆكەی جۆری سكان ئیگل (UAV) كە تایبەتە بە یارمەتیدان بۆ بەردەوامیی چاودێریكردنی دامەزراوە نەوتییەكانی لەكەنداوی عەرەبی بەكاردەهێنێت\""،

روونیشیكردووەتەوە\"" عێراق هەروەها دەیەوێت چەندین جۆری دیكەی فڕكەی دەست بكەوێت لەو جۆرە كە پێویستی بە رەزامەندیی بەشی فرۆشتنە دەرەكییەكان و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەیە\"".

سەرۆكی نووسینگەی هەماهەنگی لەگەڵ عێراق ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە عێراق دەیەوێت هێزە زەمینییەكانیشی پڕچەك بكات بە 175 تانكی دیكە لە جۆری (M1A1 SA) جگە لە 250 ئۆتۆمبیلیی سەربازیی جۆری برادلی بۆ پیادە لەجۆری (M2/M3) كە هێشتا دەستەی فرۆشتنە دەرەكییەكانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا راینەگەیاندووە و بەهاكەشی دەگاتە 800 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی\"".

وەزیری بەرگریی عێراق بەو
ەكالەت سەعدون دلێمی لە لێدوانێكدا رایگەیاندبوو لە سێی مانگی حوەزیرانی ئەمساڵ كەوا عێراق لەكۆتایی ئەمساڵدا وەجبەی یەكەمی فڕكەی جۆری ئێڤ 16ی ئەمریكی وەردەگرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە عێراق پێشتر گرێبەستێكی لەگەڵ ئەمریكا ئیمزاكردووە بۆ كڕینی 36 فرۆكەی جەنگیی جۆری ئێف 16 و حكومەتی عێراقیش لە ئەیلولی 2011 رایگەیاند بەشی یەكەمی پارەكە دراوە بۆ كڕینی 18 فرۆكەی لەو جۆرە، هەروەها وەزارەتی بەرگری لە سێی تەموزی 2012 رایگەیاند لەسەر ئارەزووی حكومەتی عێراق لە ئایندەیەكی نزیكدا ژمارەی ئەو فڕۆكانە زیاد دەكرێت بۆ\"" پاراستنی ئاسمانی وڵات\"".

جێی ئاماژەیە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەرچاوەی سەرەكیی پڕچەككردنی هێزە چەكدارەكانی عێراقە سەرباری دەستكەوتنی چەكی روسی و لەچەند وڵاتێكی دیكەی ئەوروپای رۆژهەڵات ماوە ماوە."
Top