ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بەفەرمی ناساندن و جێبەجێ کردنی زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی دەدرێت

ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بەفەرمی ناساندن و جێبەجێ کردنی زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی دەدرێت
22ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بەفەرمی ناساندن و جێبەجێ‌کردنی زمانی کوردی وەکو زمانێکی فەرمی لەدەم و دەزگاکانی حکومەتی عێراقدا، کۆدەبێتەوە.

وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی\"موئەیەد تەیب\""ڕایگەیاند:\""هەموو لایەنە سیاسیەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ئەو پڕۆژە یاسایەدا کۆکن و هیوادارین ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بدرێت\"".

موئەیەد تەیب، گوتی:\""ئەگەرچی ئێستا کاتێک پڕۆژە یاساکان دەنگیان لەسەر دەدرێت وەردەگێڕدرێن بۆ زمانی کوردی، بەڵام لەکاتی پێشکەش کردنی پڕۆژە یاساکان و قسەکردن لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بەکوردی نییە و ئەو پڕۆژە یاسایە گرنگی خۆی هەیە\"".

ڕاشیگەیاند:\""هەرکات ئەو پڕۆژەیە پەسەند کرا، هەموو ناسمانە و ئەو شتانەی لەلایەن دام و دەزگاکانی عێراقەوە دەردەهێنرێن، زمانی کوردیشیان لەسەر بێت\""."
Top