١٢ ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو بەغدایان هەژاند
سەرچاوەیەكی باوەر پێكراو لە ژووری عەملیاتی بەغدا، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو لە ناوچەی كەرادە و گەڕەكی مواسلات وشورتە رابعە تەقینەوە، چەند ئۆتۆمبیلی دیكە لە ناوچەی توپچی و بیاع وزەعفرانیە وبەغداد جەدیدە ونەهروان وقەزای مەدائن وچەند ناوچەیەكی دیكە تەقینەوە.
سەرچاوەكە گوتی: دوای ئەوەی ١٢ ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو لەچەند ناوچەیەكی بەغدا تەقینەوە و 65 کەس شەهید بوون و190 كەسی دیكەش بریندار بوون و لەلایەن پۆلیسی بەغداوە ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كران.
شیاوی ئاماژەیە، پۆلیس وهێزی سوپا لە دوا بەدوای تەقینەوەكان رێوشوینی ئەمنی توندیان گرتە بەر وچەندین خاڵی پشكنینیان لەسەر شەقامەكان دانا .
