سەدر: شیعە حكومەتی خۆی لەسەر خوێن بنیات نانێت

سەدر: شیعە حكومەتی خۆی لەسەر خوێن بنیات نانێت
21ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- موقتەدا سەدر دەڵێت: هەندێك لایەن دەیانەوێت شكست بە پرۆژەی نیشتمانی بهێنن و، راشیدەگەیەنێت: شیعە حكومەتی خۆی لەسەر خوێن بنیات نانێت. موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی سەدر رایدەگەنێت: پیلانگێڕییەك لە ئارادایە بۆ سەرلەنوێ هەڵگیرساندنەوەی ئاگری فیتنەی تایفی لە عیراق. وتیشی: هەندێك لایەنی شاراوە هەوڵی پەكخستنی پرۆژەی نیشتمانی دەدەن، ئەوەش لەرێگەی كردەوەی خۆكوژی و كوشتنی هاووڵاتییانەوە. لە وەڵامی یەكێك لە شوێنكەوتووانی رەوتەكەیدا، موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی سەدر ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە تاوانكارییەكان گەیشتوونەتە رادەیەك، شیعە لەناوچە سوننەنشینەكان رادەگوێزرێن و، سوننەش لەناوچە شیعەنیشنەكان رووبەڕووی راگواستن دەبنەوە و، هەردوولا بە دەستی یەكتر رووبەڕووی كوشتن دەبنەوە. موقتەدا سەدر بە ئامانجگرتنی مزگەوتەكانی سوننە و شیعە بە حەرام ناودەبات و تەئكیدیش دەكاتەوە كە شیعەكان حكومەتەكانیان لەسەر خوێن بنیات نانێن.
Top