دیالە؛ شەش کەس بە گومانی تەقینەوەکەی مزگەوتی ئەبوبەکر سدیق دەستگیر کران

دیالە؛ شەش کەس بە گومانی تەقینەوەکەی مزگەوتی ئەبوبەکر سدیق دەستگیر کران
لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی دیالەوە شەش کەس بە گومانی تەقینەوەکەی دوێنێی مزگەوتی ئەبوبەکری سدیقی پارێزگاکە دەستگیرکران کە بەهۆیەوە نزیکەی 90هاوڵاتی کوژران و برینداربوون.

گوتەبێژی پۆلیسی دیالە موقەدەم \"غالب عەتییە\"" بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی هێزەکانی پۆلیس، لە شارەدێی وەجیهییەی پارێزگای دیالە، شەش تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە گومان دەکرێت دەستیان لە تەقینەوەکەی دوێنێی مزگەوتی ئەبوبەکر سدیق هەبووبێت کە بەهۆیەوە 17هاوڵاتی کوژران 70کەسی دیکەش برینداربوون.

غالب عەتییه گوتی: دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانە بەپێی زانیاریی پێشوەخت و هەواڵگری بووە و ئێستا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیان بەردەوامە."
Top