هێزه‌كانی سوپای عێراق رێوشوێنی ئه‌منیی نوێیان له‌گه‌ڵ سنووری سوریادا گرتۆته‌به‌ر. پاش ئەوەی گومانلێكراوێكیان، كه دزه‌ی كردبووه ناو خاكی عیراق ده‌ستگیركرد، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌رده‌ن له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی سوپای عیراق بڵاویكرده‌وه: پاش ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی گومان‌لێكراو كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ناوچه‌ی عه‌یاتییه‌ی نزیك سنووری سوریا دزه‌ی كردبووه ناو خاكی عیراقـ، هێزه‌كانی سوپا پلانی ئه‌منیی نوێیان له‌نزیك سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته گرتۆته‌به‌ر. ئه‌و سه‌رچاوه سەربازییەی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه گومانلێكراوه‌كه، خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێكی عه‌ره‌بییه، بێ ئه‌وه‌ی باس له ورده‌كاریی زیاتر بكات وشوێنی لەدایکبوونی ئەو گومانلێکراوە ئاشکرا بکات. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه ناوە ناوە شه‌ڕوپێَكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای رژێمی سوریا و سوپای سوریای ئازاد له نزیك سنووره‌كانی عیراق رووده‌دات و جگه له‌وه‌ش حكوومه‌تی عیراق رێوشوێنی ئه‌منیی له‌سه‌ر سنووره‌كان گرتۆته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له دزه‌كردنی چه‌كداره‌كانی رێكخراوی قاعیده و گروپه‌كانی دیكه بۆ ناو خاكی عێراق.