٢٠ی ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- عێراق 479 داواكاری پێشكه‌شكردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێداویستی سه‌ربازی كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 15 ملیار دۆلار. به‌پێی راپۆرتێك كه له‌لایه‌ن پشكنه‌ری گشتی ئه‌مەریكا بۆ به‌رنامه‌ی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ئاماده‌كراوه‌و خراوه‌ته به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكا‌و تیایدا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌گه‌ڵ عێراق، جه‌نه‌ڕاڵ رۆبه‌رت كاسلن، كراوه‌و له‌میانه‌یدا تیشك ده‌خاته‌سه‌ر پلانی داهاتوی عێراق له‌باره‌ی كڕینی چه‌ك، راپۆرته‌كه‌ش له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی پیشه‌سازی به‌رگری (DEFENSE INDUSTRY DAILY) بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌نه‌ڕاڵ كاسلن، رایگه‌یاندوه : بەپێی نووسراوەکانی به‌شی فرۆشتنه ده‌ره‌كیه‌كانی په‌نتاگۆن نزیكه‌ی 479 داواكاری عێراق هه‌یه كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته 14 ملیار‌و هه‌شت سه‌د ملیۆن دۆلار، له‌وانه 166 داواكاری به‌هاكه‌ی دوو ملیار‌و سێ سه‌د ملیۆن دۆلاره. ئاماژه‌شده‌دات 152 داواكاری هه‌یه كه خستنه بواری جێبه‌جێكردنیه‌وه نزیكه‌و به‌هاكه‌ی ده‌گاته 11 ملیار دۆلار. سه‌رۆكی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له گه‌ڵ عێراق ده‌شڵێت 161 داواكاری داخراو به‌هاكه‌ی ده‌گاته یه‌ك ملیار‌و پێنج سه‌د ملیۆن دۆلار رونیشیكردوه‌ته‌وه : ژماره‌ی ئه‌و داواكارییانه‌ی عێراق كه له‌ئێستادا له‌بواری جێبه‌جێكردندایه ده‌گاته 73 داواكاری. راشیگه‌یاندووه :نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی درێژه به‌جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته عێراقییه‌كان‌و پاشكۆكانی ده‌دات له‌رووی پێداویستی و خولی راهێنان و چاككردنه‌وه و به‌رده‌وامیپێدان.