٢٠ی ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- حكوومه‌تی عێراق داوای فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌كات بۆ ڕێگه‌گرتن له‌گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له ئێرانه‌وه بەئاسمانی عێراق بۆ سوریا. ئیداره‌ی ئه‌مریكا لە چه‌ند مانگی رابردوودا سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی نه‌یتوانیوه حكوومه‌تی عێراق رازی بكات تا رێگه له گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌رێی ئاسمانی عێراقه‌وه بۆ رژێمی بەشار ئه‌سه‌د بگرێت و واشنتۆنیش ده‌ڵێت، ئاسمانی عێراق بۆته ڕێره‌وێكی گرنگی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سوپای سوریا ، لەلایەکی دیکەوە به‌رپرسێكی عێراق بە شەفق نێوزی راگه‌یاند ، به‌هێزكردنی هێزی ئاسمانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ڕێگرده‌بێت له گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌رێگه‌ی ئاسمانی عێراقه‌وه بۆ سوریا.ئەوەشی خستبووە روو : کە عێراق ناتوانێت به‌و هێزه‌ی ئێستە هه‌یه‌تی، ئاسمانی خۆی كۆنترۆڵ بكات و داواشی له‌ئیداره‌ی ئه‌مەریكا کردووە، فڕۆكه‌ی جه‌نگییان بۆ دابین بكات تا رێگه نه‌دات ئێران چه‌ك بۆ سوریا ڕه‌وانه‌بكات.پێشتر لە چوارچێوەی سەردانەکیدا بۆ بەغدا جۆ بایدن جێگری سەرۆی ئەمریکا داوای لە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقی راگەیاندبوو کە پێویستە عێراق رێگا لەو فرۆکە مەدنیانە بگرێت کە لەرێگایەوە چەکو تەقەمەنی بۆ رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا دەنێرێت.