ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسایەکی پەسەندکرد کە تایبەتە بەو بەرپرسانەی پۆستی باڵایان ھەیە
عەلی موسەوی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند :ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەیاسایەکی پەسندکرد کە بەپێی ئەو پرۆژەیاسایە خاوەن پۆستە باڵاکانی وەک وەزیر وبریکاری وەزیر و باڵیۆز و پەرلەمانتاران پابەند دەکات دەست لە رەگەزنامە بیانیەکانیان ھەڵبگرن ئەگەر دەیانەوێت لە پۆستەکانیاندا بمێننەوە بە پێچەوانەشەوە دەست لە پۆستەکانیان ھەڵبگرن، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو پرۆژەیاسایە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بەمەبەستی بڕیارلەسەردانی.
پێشتر حکومەت لە ساڵی ٢٠٠٩ پرۆژەیاساکی رەوانەی ئەنجومەنی شورای دەوڵەت کرد بوو بۆ ناچارکردنی ئەو بەرپرسانەی خاوەنی پۆستی سیادی و پۆستی ئەمنی باڵان کە دەست لە رەگەزنامە بیانییەکانیان ھەڵبگرن.
