ھەوڵێک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی عێراق ھەیە

ھەوڵێک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی عێراق ھەیە
18ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ئەندامێکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان دەڵێت: ھەوڵێک ھەیە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی عێراق ، بەڵام تاوەکو ئێسته‌ بەفەرمی ئەم داوایە نەکراوە.

ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: بۆچۆونێک لە ناو لیستی دەولەتی قانون ھەیە بۆ ئەوەی ماوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵێک درێژبکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێسته‌ ئەم داوایە لەپەرلەمان نەکراوە.

ئازاد ئەبو بەکر گوتیشی: ئەمە تەنھا بۆچونە و تائیسته‌ بە ئاشکرا ئەم داوایەیان لە ھیچ لایەنێک نەکردووە، بەڵام ھەست دەکرێت ھەوڵی بۆ ده‌دەن.
Top