به‌ها ئه‌عره‌جی: وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با و نه‌وتی عێراق به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵییه‌وه گیرۆده‌بوونه
به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكى له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا بۆ رۆژنامه‌ى حه‌یاتى چاپى له‌نده‌نى هێرشی توندیكرده سه‌ر جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كاروباری وزه و به‌ڵێنه‌كانی سه‌باره‌ت به باشكردنی كاره‌بای نیشتیمانیی به ناڕاست وه‌سفكرد. گووتیشى تائێستاش رێژه‌ی سه‌دا نه‌وه‌د و شه‌شی ئابوری عێراق پشت به وه‌به‌رهێنانی نه‌وت ده‌به‌ستێت ئه‌مه‌ش له خۆی له خۆیدا كه‌موكورتیه و چونكه وڵات پێویسته پشت به ته‌واوى سێكته‌ره‌كان ببه‌ستێت بۆ دابینكردنى بودجه‌ى وڵات.هاوكات ره‌خنه‌شی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد ئه‌ویش به‌هۆی په‌سه‌ندنه‌كردنی چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی گرنگه‌وه و به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌شی خسته ئه‌ستۆی كوتله‌كانی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
