ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ماوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ساڵێك درێژ بكرێته‌وه
سوهاد فازڵ عوبه‌یدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی عێراقیه به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند ماوه‌یه‌كه ده‌نگوباسی ئه‌وه له ئارادایه كه واده‌ی خولی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژ بكرێته‌وه ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت كه ماوه‌یه‌كه چه‌ند لیستێكی سیاسیی نێو په‌رله‌مانی عێراق له پشت په‌رده‌وه كار ده‌كه‌ن و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه سه‌باره‌ت به درێژ كردنه‌وه‌ی واده‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ساڵێك.
گوتیشی \"ئێمه وه‌كو لیستی عێراقیه دژی درێژ كردنه‌وه‌ی واده‌ی په‌رله‌مانین و چه‌ند لیستێكی نێو په‌رله‌مان هه‌یه ده‌نگ ناده‌ن له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه عێراق كێشه‌ی ناوخۆیی تێدا دروست بێت و پێویسته به زووترین كات كار له‌سه‌ر كێشه‌كانی عێراق بكرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردن به بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك دروست ببێت."
