ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان داوا ده‌كه‌ن عێراق په‌یمانی ڕۆما مۆربكات
له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و ڕێكخراوانه گرد بوونه‌وه و له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ك ڕوو له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی عێراق خوێندرایه‌وه.
له‌و به‌یانه‌دا هاتووه \""به‌هۆی ئه‌وه‌ی له عێراقدا تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی به كۆمه‌ڵ ئه‌نجامدراوه، بۆیه نابێت چیدیكه عێراق بێده‌نگ بێت و پێویسته به زووترین كات ئه‌و په‌یمانه مۆر بكات كه پێی ده‌گوترێت په‌یمانی رۆما بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی دژی مرۆڤایه‌تی.\""
له‌و گربوونه‌وه‌یه‌دا عه‌لی مه‌حموود، به‌ناوی ڕێكخراوه به‌شداربووه‌كان گوتی \""ئێمه له كوردستان تۆڕێكی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانین و ئه‌ندامین له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی. كاری ئێمه له سه‌ره‌تادا بریتییه له هاندانی حكوومه‌تی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندام له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی.\""
به‌پێی زانیارییه‌كانیش له ساڵی 2005وه عێراق ڕازی بووه ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانه بكات، به‌لاَم تاوه‌كو ئێستاكه ئیمزای له‌سه‌ر نه‌ركردووه و هۆكاره‌كه‌شی دیار نییه."
