1٧ی ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق ناسراو به یۆنامی له ڕاپۆرتێكدا ته‌ئكیدی كرده‌وه قه‌باره‌ی توندوتیژیی له عێراق جێگه‌ی مه‌ترسی و نیگه‌رانیه، یۆنامی له و ڕاپۆرتەیدا ئاشكرای كرد، قه‌باره‌ی توندوتیژیی و هێرشه چه‌كداری و ته‌قینه‌وه‌كان له‌عێراق به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕوات و ژماره‌ی قوربانییه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك زیادیان كردووه، داواشی له سه‌ركرده سیاسییه‌كان كرد پێكه‌وه دانیشتن و هه‌وڵه‌كانیان به‌پێی ده‌ستور چڕبكه‌نه‌وه و بواریش به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌ده‌ن ڕێگه‌ی توندوتیژیی و دووبه‌ره‌كی بگرێته‌به‌ر. نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق ته‌ئكیدیشی كرده‌وه چالاكیه‌كانی ڕێكخراوی قاعیده و میلیشیا شیعه‌كان تێكڕای توندوتیژییه تایفیه‌كان له‌عێراق زیاتر ده‌كات. نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق یۆنامی له‌و ڕاپۆرته‌یدا ده‌ستخۆشی له ڕێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدای كرد و دواشیكرد بڕگه‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه به‌زووترین كات جێبه‌جێ بكرێن، ئاماده‌یی خۆیشی بۆ یارمه‌تیدانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان پیشاندا به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی نیشتیمانیی.شایەنی باسە : بە پێی ئامارێکی (یۆنامی) كه له یه‌كی ئه‌م مانگه خرایەروو دەرکەوتووە کە قوربانیانی توندوتیژییه‌كان له‌ماوه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا له‌عێراق گه‌یشتبۆیه 761 كوژرا و هه‌زار و 771 بریندار، هەرەوها ئامارەکە ئەوەشی خستۆتەروو کە به‌غدا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیکەی عێراق زیاتر قوربانی هەبووە.