تاڵەبانی، ئەحمەدی نەژادی بانگێشتی عێراق کرد
به‌غداد، ئاوێنه‌نیوز: عه‌لی موسه‌وی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند \"مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێران رۆژانی پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی داهاتوو سه‌ردانی عێراق ده‌كات له‌سه‌ر بانگێشتێكی پێشوی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق\"".
وتیشی \""سه‌ردانه‌كه پێشتر به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنه‌كه‌ی تاڵه‌بانیه‌وه دواكه‌وتوه\"" رونیشیكرده‌وه \""ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌میوانداری جێگره‌كه‌ی [تاڵه‌بانی] خزه‌یر خوزاعی ده‌بێت\"".
موسه‌وی راشیگه‌یاند \""سه‌رۆكی ئێران چاوی به‌نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌وێت‌و سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌كانی نه‌جه‌ف‌و كه‌ربه‌لاش ده‌كات\"".
له 14ی حوزه‌یرانی رابردو له‌میانه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران، هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته، حه‌سه‌ن رۆحانی، یان وه‌ك سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستنیشانكرد تا ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێستا به‌هۆی نه‌توانینی بۆ سێباره خۆهه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی. بڕیاریشه رۆحانی له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتو ئه‌ركه‌كه‌ی بگرێته‌ده‌ست.
-ئاوێنە"
