موسڵ .. كه‌سێكی خۆكوژ خۆی ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س بریندار بوون
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی به پشتێنه‌یه‌كی بۆمبرێژكراوه‌وه له نزیك خاڵێكی پشكنیینی سه‌ر به سوپا له گه‌ره‌كی كه‌رامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ خۆی ته‌قانده‌وه به‌هۆیه‌وه چوار سه‌ربازو هاوولاتییه‌كی مه‌ده‌نی كه نزیك بوو له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه بریندار بوون .
دواتر كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه و بریندارانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواسته‌وه‌و هێزێكی ئه‌منیش ناوچه‌كه‌ی گه‌مارۆدا و لێكۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستپێكرد .
