هۆشیار زێباری‌: لەئەیلولی رابردووەوە فرۆکەکانی نێوان ئێران و سوریا دەپشکێنرێن

هۆشیار زێباری‌: لەئەیلولی رابردووەوە فرۆکەکانی نێوان ئێران و سوریا دەپشکێنرێن
14ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ رۆژنامەی شەرقل ئەوسەت هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ رایگەیاند وڵاتانی رۆژئاوامان ئاگادار کردۆتەوە لەئەگەری هەبوونی پرۆسەی رەوانەکردنی چەک لەئێرانەوە بۆ سوریا ئەوا ئێمە لەتوانامان دانیە رێگری بکەین.
هەروەها زێباری داوای کردوە ئەم پرۆسەیە رابگرن ئەگەر پێشێلکاریە بەرامبەر بریارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە دووپات دەکاتەوە لەرێگریکردن لەرەوانە کردن و هاوردەکردنی چەک لەلایەن ئێرانەوە.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بۆکرد لە مانگی ئەیلولی رابردووەوە دەستیان بەپشکنینی هەرەمەکی ئەو فرۆکانە کردوە کە لەنێوان سوریا و ئێران گوزەر دەکەن بەئەمانەتیشەوە دەیلێم جگە لەهەبوونی دەرمان و خۆراک و کەرستەی ئاسایی هیچ جۆرە مادەیەکی تری ناشەرعی و بکوژی تێدانەبووە، بەڵام ئێمە رێکخەرێکی بەرگری ئاسمان و فرۆکەی سەربازی پێشکەوتوومان نیە کە رێگری دەکەن لە هەرجووڵەیەکی نایاسایی رەوانەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ سوریا.
سەبارەت بەهەڵوێستی عێراق لەبەرامبەر پرسی سوریا زێباری راشکاوانە وڵاتانی ئەوروپی بەهەڵە لەهەڵوێستی عێراق تێگەیشتبوون، بەڵام لەم گەشتەدا توانیمان هەڵوێستی خۆمان بۆیان روونبکەینەوە، چونکە ئەمرۆ ئێمە لەعێراق لەبەردەم هەڵوێستەکی زەحمەتداین و کەوتوینەتە نێوان دووئاگر یەکێکیان ئێرانە کە وڵاتێکی هاوپەیمانی بەهێزی دراوسێمانە ئەوی تریان ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە کە ئەمیش هاوپەیمانمانە، بۆیە کێشەی ئێمە ئەوەیە چۆن هاوسەنگی بکەین لەپەیوەندیەکانمان و بێ لایەن بوەستینەوە نەوەکو بەرژەوەندی لایەک بەسەر لایەکەی تر زاڵ بکەین.
هەروەها زێباری وتی ئێمە دەمانەوێت خاون سەربەخۆیی بریاری خۆمان بێت و ژیرانە مامەڵە بکەین، چونکە دۆخی سوریا کاریگەری راستەوخۆی هەیە بۆ سەر عێراق و هاتووچووکردنی تیرۆریستان و میلشیا چەکدارەکان لەنێوان هەردوولا بوونی هەیە بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندیان بە حزب الله وە هەیە.
لەوەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پرسی ناوەخۆی وڵاتیش زێباری وتی گەر بمانەوێت راستگۆیانە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی عێراق بکەین ئەوا پێویستە دان بەوە بنێین بەلێ کەمتەرخەمی هەیە لە دەزگاکانی ئاسایش، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ناکرێت ئەمەش بکەینە بیانوو، بەڵکو ئەمە بەرپرسیاریەتی حکومەتە پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان، بۆیە پێویستە حکومەت هەنگاوی باشتر بنێت بۆ رووبەروو بونەوەی ئەم کەم و کوریانەی هەیە لەدەزگاکانی ئاسایش
Top