13ی تهمموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەپێی هەواڵێكی كەناڵی روسیالیەوم، چەكدارانی بەرەی نوسڕە كە بەشێكە لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا، هێرشیانكردۆتە سەر چەند خاڵ و بنكەیەكی سوپای سوریا لە گوندی تەلەكلەخ و، 25 سەربازیان كوشتووە. روونیشیكردەوە: لەو هێرشەدا دەیان هاووڵاتی مەدەنی كوژراون. بەپێی سەرچاوەكە: سوپای سوریا بەرپەرچی ئەو هێرشەی بەرەی نوسڕەی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی داوەتەوە و، مۆڵگەی ئەو چەكدارانەی تۆپباران و بۆردومان كردووە و، لە ئەنجامیشدا ژمارەیەك چەك]ار كوژراون، كە زۆربەیان چیچانی و لوبنانین.