هۆشیار زێباری: ناتوانین بەر بە گوازتنەوەی چەك لە ئێرانەوە بۆ سووریا بگرین
زێباری دەربارەی ئەگەری گوازتنەوەی چەك لە ئێرانەوە بۆ سووریا، بە ژمارەی ئەمڕۆ شەممەی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاندووە، كە عێراق لە مانگی ئەیلوولی ڕابردووەوە پرۆسەی پشكنینی فڕۆكەكانی ئێرانی و سووریای دەست پێ كردووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق گوتیشی، ئەو كەلوپەل و پێدوایستیانەی كە پشكێنراون، وێرانكەر نین، چونكە دەوا و دەرمان و خواردەمەنی بوون، زیاتر ڕوونی كردەوە \"بەوپەڕی ئەمانەتەوە دەڵێم كە ئەو فڕۆكانە ڕەنگە شتێكی بار كردبێت و من نەمگوتبێت.\""
گوتیشی كە وڵاتەكەی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و فڕۆكەی سەربازیی نییە، تا بەر بە وەها كارێك كە گوازتنەوەی چەكە بگرێت."
