داوا ده‌كرێت سه‌رۆك بارزانى سه‌ردانی پارێزگای نه‌جه‌ف بكات
له‌مباریه‌وه لوئه‌ی یاسر، جێگه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا، كاردانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بووه له‌سه‌ر شه‌قامی عێراق و پارێزگاكان و به‌تایبه‌تی پارێزگای نه‌جه‌ف.
وتیشی \"بارزانی شاره‌زاییه‌كی زۆری هه‌یه له بواری ئابووری و سیاسی و ئه‌منی و خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كی سیاسیه و ده‌ستیكی بالاَیان هه‌بووه له ڕووخانی رژێمی پێشووی عێراق بۆیه به‌ڕای ئێمه سه‌رۆك بارزانی كه‌سێكه جیاوازیی نه‌ته‌وایه‌تی ناكات و كێشه‌كان به سیاسه‌ت چاره‌سه‌ری ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س زه‌ره‌رمه‌ند بێت.\""
له‌لای خۆشیانه‌وه هاوولاَتیان ئاماژه‌یان به‌وه كرد هیوادارن كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سه‌رجه‌م پارێزگاكان بكات به‌تایبه‌تی پارێزگای نه‌جه‌ف."
