4ی تهمموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق عارف تەیفور سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی کە حوسێن شەهرستنی دۆسێەی یەکلاییکردنەوەی هیرشەکانی سەر دووزخورماتووی لەلایەن حکوومەتی نوری مالیکییەوەپێبدرێت، لە کاتێکدا شەهرستانی لە کارەکانی پێشووی خۆی فەشەلی هێناوە، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمرۆ لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستەروو کە حوسێن شەهرستانی وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە لە کارەکەی خۆی فەشەلی تەواوی هێناوە ،چۆن دەکرێت کەسێکی وا لە شێوەی شەهرستانی دۆسییەکی وا هەستیاری پێبدەرێت و ئەوێش پێکهاتەیەک بۆ پێکهاتەیەکی دیکە فەرامۆش بکات ، عارف تەیفور هەروەها رشیگەیاندووە ، ئەوەی لەدووزخورماتوو کراوە پشتگوێ خستنی کورد بووە و تاکە جارەسەریش بۆ دووز خورماتوو و ناوچە کێشە لەسەرەکان جێبەجێکردنی ماددەی140 ی دەستووری عێراقە.