نوری مالیکی داوای لە مۆسکۆ کردووە چەکی زیاتری پێبدات

نوری مالیکی داوای لە مۆسکۆ کردووە چەکی زیاتری پێبدات
4ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سەرەڕای بوونی گەندەڵی لە دۆسییەی کرینی چەکی روسیا نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە مۆسکۆوە رایدەگەینێت کە ئەوان دەستبەرداری ئەو گرێبەستە نابن و دەخوازن گرێبەستی دیکەش ئیمزا بکەن، ئاژانسی ئینتەر فاکسی رووسیا بڵاویکردەوە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ روسیا کۆبوونەوەی لەگەڵ دیمتری مێدڤیدیفی هاوتا روسییەکی، مالیکی ئەوەی دووپاتکردۆتەوە کە عێراق بەباشی دەزانی چەکی روسیا بکڕێت و پەیوەندییەکانی مێژووی خۆی لەبوارەدا پەرەپێبدات،چونکە مالیکی رایگەیاندووە سوپای عێراق لە چەکی روسیا راهاتووە، لە بارەی بوونی گەندەڵی لەو گرێبەستەدا مالیکی رایگەیاندووە: بوونی گەندەڵی لە گریبەستەکەدا وا ناکات عێراق گرێبەستەکە هەڵوەشینێتەوە، بەڵکو دەخوازێت چەکی زیاتر لە روسیا بکڕێت، هاوکات وەک ئینتەر فاکس بڵاویکردۆتەوە مالیکی داوای لە میدڤیدیف کردووە کۆمپانیانی گاز پرۆم روسیا گریبەستی خۆی لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەلوەشینێتەوە و لە باشووری عێراق کار بکات .
Top