مالكی جارێكی دیكه داوای به هێزكردنی لایه‌نی سه‌ربازی له مۆسكۆ ده‌كات
مالكی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مۆسكۆ و دیداری له‌گه‌ڵ دیمیتری میدڤیدیڤ، داوای پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و مۆسكۆی له رووی سیاسی، ئابووری و وه‌به‌رهێنان كردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، میدڤیدیڤ به خۆشحاڵییه‌وه ویستی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه و جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه مۆسكۆ ده‌یه‌وه‌ێت گه‌شه بدات به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا و خوازریشه عێراق ده‌وڵه‌تێكی به هێز بێت و رۆڵی كارای له ناوچه‌كه دا هه‌بێت.
هه‌ر سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، مالكی له‌و سه‌ردانه‌یدا بابه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی گرێبه‌ستی چه‌ك له رووسیا ده‌خاته‌وه نێو ته‌وه‌ری گفتوگۆی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مۆسكۆ كه بڕی گرێبه‌سته‌كه 4،2 ملیار دۆلاره.
هه‌روه‌ها به دووریشی نازانن، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یدا بۆ رووسیا گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی كڕینی چه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی مۆسكۆ واژوو بكات.
