میری كوه‌یت نامه‌یه‌ك بۆ تاڵه‌بانی ده‌نێرێت
ئه‌م نامه‌یه‌ش 1-7 له‌لایه‌ن خالد جناعی باڵیۆزی كوه‌یت له‌عیراق درایه نه‌سیر ئه‌لعانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه له‌نوسینگه‌ی خۆی له‌به‌غدا پێشوازی لێ‌كرد.
نه‌سیر ئه‌لعانی رایگه‌یاند ده‌رچونی عیراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وت ده‌رگای پێشخستن و كردنه‌وه‌ی وڵات به رووی جیهاندا فراوانتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها باسی له رۆڵی حه‌كیمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كوه‌یت كرد له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه میری ده‌وڵه‌ت بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی برا.
لای خۆشیه‌وه باڵیۆزی كوه‌یت له‌عیراق سڵاوی شێخ سوباح ئه‌حمه‌د جابر سوباح میری ده‌وڵه‌تی گه‌یانده سه‌رۆك مام جه‌لال و هیوای چاكبونه‌وه‌ی خێرای بۆ خواست، هه‌روه‌ها سڵاو پیرۆزبایی گه‌لی كوه‌یتی گه‌یانده گه‌لی عیراق به‌ده‌رچونی له‌و به‌نده‌و هیوای خواست ئه‌و بڕیاره ببێته هۆی گه‌شه‌كردنی زیاتری وڵاته‌كه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
