له‌و مانگه‌دا له‌ عێراق به‌هۆى توندوتیژیه‌وه‌ 420 كه‌س كوژراون

له‌و مانگه‌دا له‌ عێراق به‌هۆى توندوتیژیه‌وه‌ 420 كه‌س كوژراون
30 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- له‌و مانگه‌دا له‌ عێراق به‌هۆى توندوتیژیه‌وه‌ 420 كه‌س كوژراون. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ له‌ومانگه‌دا به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ و كرداره‌ توندوتیژه‌یه‌كانى شاره‌كانى عێراق 420 كه‌س كوژراون.

هاوكات سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد هه‌ر دوێنێ له‌ زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى عێراق 10 كه‌س كوژران كه‌ دیارترینیان كردنه‌ ئامانجى وه‌رزشوان و هانده‌رانى تۆپى پێ بوو له‌ باكورى رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا به‌هۆیه‌وه‌ سێ وه‌رزشوان كوژران.
Top