مالیكی له‌گه‌ڵ پۆتین كۆده‌بێته‌وه
رۆنامه‌ی (الصباح)ی نزیك له‌حكومه‌تی عیراق له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا نوری مالیكی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی روسیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیادا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا مالیكی بهسیفهیتی چاو‌دێر لهكۆڕبهندی وڵاتانی به‌رهه‌مێنی گازدا وتاری عیراق پێشكه‌شده‌كات كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌مۆسكۆ ده‌ستبه‌كاره‌كانی ده‌كات.
لای خۆشیه‌وه فازل جه‌واز راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ره‌تیكردوه‌ته‌وه كه مالیكی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ روسیا گرێبه‌ستی نوێی كڕینی چه‌ك ئیمزا بكات، راشیگه‌یاندوه: ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌یزرانی عیراق بۆ روسیا، بۆ به‌شداریكردنه له‌كۆنگره‌ی وزه، له‌به‌رئه‌وه‌ی عیراقیش وڵاتێكی به‌رهه‌مێنی نه‌وت و وزه‌یه.
راوێژكاره‌كه‌ی مالیكی ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ روسیا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیا كۆده‌بێته‌وه.
