کورد پشتگیری لەیاسای تاوانبارکردنی بەعس دەکات

کورد پشتگیری لەیاسای تاوانبارکردنی بەعس دەکات
29 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئازاد ئەبوبەکر پەرلەمانتاری کورد و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.info راگەیاند: ئێمە وەک لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی پشتگیری لە یاسای تاوانبارکردنی بەعس دەکەین و لە گەڵ ئەوەداین، نابێت بەعس بەشداری پرۆسەی سیاسی بکات.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: تائێستە چەند کۆبوونەوەیەک لە بارەی پڕۆژە یاسای تاوانبارکردنی بەعس بە ەسمی ئەنجامدراوە و چاوەڕوان دەکرێت ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکەش لە لیژنەی یاسایی بکرێت و دواتر بخرێتە دەنگدانەوە.

ئەبوبەکر راشیگەیاند: ئێمە وەک کورد پشتگیری لە تاوانبارکردنی بەعس دەکەین و دژی گەڕانەوەیانین بۆ ناو پرۆسەی سیاسی، بەڵام تائێستە لیستی عێراقییە تێبینی لە سەر ھەیە و تا ئێستە بەتەواوەتی رازی نەبوون.
Top