ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ده‌نگدان له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی به‌ندی حه‌وت له‌سه‌ر عێراق كۆده‌بنه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1990 عێراق، كوێتی داگیركرد، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له به‌ندی حه‌وتی بڕیاری 678 ساڵی 1990 بڕیاریدا به به‌كارهێنانی هێز بۆ ده‌ركردنی عێراق له كوێت و بڕێك له داهاته‌كه‌شی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كوێت و كۆمپانیا و ئه‌و وڵاتانه‌ی زیانیان پێگه‌یشتووه، ببڕێت، هه‌ر به‌پێی ئه‌و بڕیاره گه‌مارۆی ئابوری خرایه سه‌ر عێراق و دواتر بڕیاری \"نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك\"" درا.
ئه‌م بڕیاره چه‌ندین ساڵ عێراقی تووشی بێبه‌شبوون كرد و به‌ده‌ستیه‌وه ده‌یناڵاند، هه‌روه‌ها بووه هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین وڵات په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ عێراق بپچڕێنن و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له بواره جیاجیاكان له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه هه‌یبوو، سنورداربكرێت، هه‌ر له‌به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ره‌وشه‌دا له 2003 هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی هاتنه عێراق و ئاسایشی وڵات تێكبچێت و قه‌یران به‌دوای خۆیدابێنێت.
چاودێران پێیان وایه ده‌رچوونی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشتربوونی ره‌وشی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌یه، دووباره بۆ ده‌وروبه‌ره عه‌ره‌بییه‌كه‌ی و هه‌رێمی ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه پێیان وایه ئه‌و وڵاته ده‌خاته به‌رده‌م ململانێی نوێوه."
