پەرلەمانتارانی بەسرە هەڕەشەی کودەتا بەسەر حکوومەتی عێراقیدا دەکەن
په‌رله‌مانتاری پارێزگای به‌سره له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جه‌واد به‌زونی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ کۆمەڵێک پەرلەمانتاری دیکە سازیان دابوو، رایگه‌یاند: \"کودەتا بەسەر حکوومەتدا دەکەین، وەک ئەوەی بەسەر ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا هات.\""
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، یاسای پارێزگاکانی عێراقی هه‌موارکرده‌وه و بەپێی هه‌موارکردنه‌وه‌که‌یش پارێزگاره‌کان هه‌مان ده‌سته‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌کانیان پێ به‌خشرا، سه‌ره‌ڕای ته‌رخانکردنی پێنچ دۆلاری هه‌ر به‌رمیله نه‌وتێک بۆ پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی نه‌وت.
پەرلەمنتارانی بەسرە لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا نیگەرانیی خۆیشیان لە پاشگەزبوونەوەی هەندێ پەرلەمانتار لە ڕەتکردنەوەی هەوڵی حکوومەت بە تانەدانی لە یاسای پارێزگاکان، چونکە وەک ئەوان دەڵێن، یاساکە خزمەت بە بەسرە و پارێزگاکانی دیکەیش دەکات."
