هەردوو پارێزگاری نەینەوا و سەڵاحەددین لە چوارەم هەوڵی كوشتن ڕزگاریان بوو
عەبدوڵڵا جبووریی پارێزگاری سەڵاحەددین، بە هەوڵەكەی ئەمڕۆ كە بۆ تیرۆركردنی بوو، دەبێت بە چوارەمین هەوڵی تیرۆركردنی لە ماوەی مانگێكدا.
هەوڵە تیرۆركردنەكەی ئەسیل نوجێفییش لە ڕێی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە بوو بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانیدا لە نێوەڕاستی مووسڵ، بە هۆیەوە چوار كەس بوونە قوربانی و لەنێویاندا دووان پاسەوانی نوجێفی بوون.
نوجێفی بەم هەوڵەی تیرۆكردنەیەبێت بە چوارەمین هەوڵی تیرۆركردن لە ماوەی 3 ساڵدا و یەكەمین هەوڵ لە 30ـی ئایاری 2011 و دومین لە 16ـی نیسانی 2013 و سێیەمیش لە 14ـی حوزیران و دوێنێ سێشەممەیش چوارەمین هەوڵی تیرۆركردنی بوو كە لە نێوەڕاستی مووسڵدا ئەنجام درا، ڕزگاری بوو.
