مالیكی: چه‌كی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ عێراق دزه ده‌كات
(مالیكی) له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی \"ئه‌لعه‌ره‌بیه\"" ڕایگه‌یاندووه هه‌نگاوی چه‌كداركردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕه‌وشه هێنده‌ی دیكه ئاڵۆز ده‌كات.
ئه‌وه‌یش ده‌ڵێت ئه‌وان وه‌كو حكوومه‌تی عێراق ترسیان له‌م هه‌نگاوه هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه دزه‌ی پێ بكرێته ناو عێراقه‌وه و چنگ گرووپه چه‌كداره‌كان بكه‌وێت.
هه‌روه‌ك ده‌ڵێت سوپای عێراق له سنووره‌كانی سووریا كۆ كراوه‌ته‌وه و خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن گرووپی \""نه‌سره\""ـه‌وه په‌لاماری چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی درا.
(مالیكی) ماوه‌یه‌كیش له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاندبوو ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی سووریا ده‌بێته ئاگرێكی گه‌وره و هه‌موو ناوچه‌كه دووچاری شه‌ری تایه‌فه‌گه‌ری ده‌كات."
