جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی لە کار کێشایەوە

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی لە کار کێشایەوە
سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، قوسەی سوهێل، دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە، بەڵام بێئەوەی ئاماژە بە هۆکاری بە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بکات.

سەرچاوەکە بە \"مەداپرێس\""ـی ڕاگەیاندووە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، قوسەی سوهێل، دوێنێ یەکشەممە، وەک جێگری سەرۆک، نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی داوە بە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن و بە شێوەیەکی فەرمییش بووە.\""بەڵام وەک سەرچاوەکە دەڵێت، سوهێل، لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ڕوونی نەکردووەتەوە کە داخۆ ئەو هۆکارانە چین هانی داوە دەست لە کار بکێشێتەوە.
پێشتر و لە 11ـی حوزێرانی ئەمساڵ، سەرۆکی ڕەوتی سەدر، مەقتەدا سەدر، داوای لە قوسەی سوهێل کرد کە گەندەڵییەکان ئاشکرا بکات و بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە چالاک بکات، هاوکات هۆشداریشی دابووە سوهێل کە لە پرۆگرامی سەدر لا نەدات.
سوهێل زۆرتر بە پەکخستنی پرۆسەی لێپرسینەوە تۆمەتبار کراوە کە دەبوایە پەرلەمان کاری لەسەر کردبا، دیارترین ئەو هەوڵانەیشی، لێپرسینەوە لە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، عەلی ئەدیب بووە.
"
Top