زێباری: قەیرانی سوریا كاریگەری راستەوخۆی لەسەر عێراق هەبووە
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، هۆشیاری زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق، ئاشكرای كردووە كە شەڕەكەی سوریا كاریگەری لەسەر خراپبوونی باری ئەمنی عێراق هەبووە و گوتی: \"شەڕە بەردەوامەكەی سوریا كاریگەری راستەوهۆی لەسەر بارودۆخی ئاسایشی عێراق هەبووە\"".
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، بە سەدان چەكداری عێراقی روویان لە سوریا كردووە و ژمارەیەكیان لەدژی رژێمی ئەسەد شەڕ دەكەن و ژمارەیەكیشیان تێکەڵی شەڕی دژی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوری بوونەتەوە.
زێباری هەروەها گوتی \""ئێمە هەندێجار بەهۆی ئەو شەڕەی لەوڵاتی دراوسێكەمان هەیە رووبەڕووی كێشە دەبینەوە، بەڵام حكومەت هەموو هەوڵێكی بۆ باشتركردنی رەوەشی ئەمنی بۆ دابینكردنی كەشوهەوایەكی لەبار بۆ هاووڵاتیان خستووەتە گەڕ \"".
بەپێی تازەترین ئاماری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، تەنیا لەمانگی ئایاری رابردوودا هەزار و ٤٥ عێراقی بەهۆی كارە توندوتیژییەكانی عێراق كوژراون.
"
