نوری مالیکی بەبریاریک هەڵکەندنی چاڵی چواردەوری کەرکووکی راگڕت

 نوری مالیکی بەبریاریک هەڵکەندنی چاڵی چواردەوری کەرکووکی راگڕت
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئاشکرای کرد کە بە بڕ یارێکی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق هەڵکردنی چالی دەوروبەری شاری کەرکووکی بۆ ماوەیەک راگیراوە، کە ئامانجی لێ دروستکردنی بەربەستی ئەمنی بووە، لە بەردەم کردارە تیرۆریستییەکان کە ماوە ماوە لەو شارە ئەنجام دەدرێت، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە شەفەق نیوزی راگەیەندووە بڕیارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالیکی دەرچووە تێدا داوا دەکات، هەڵکردنی خەندەق لە چوار دەوری کەرکووک رابگیرێت تا بەتەواوی دیراسە دەکرێت، بەڵام ئەنجوومەنەی پارێزگای کەرکووک ئەم بڕیارەی بەدەست نەگەیشتووە، رێبوار تالەبانی ئەوەشی راگەیاند : ئەوان بە شێوەیەکی کاتی هەڵکەندنی چاڵەکەیان راگرتووە ، تا لیژنەی پێکهاتووی ناوەند و شاری کەرکووک ئەم پرسە یەکلایی دەکەنەوە.
Top