ھەر پارێزگایەک نەوت وغازی لێ دەربھێندرێت له‌ھەر بەرمیلێک نەوت پێنچ دۆلار بۆ ئەو پارێزگایە دەبێت

 ھەر پارێزگایەک نەوت وغازی لێ دەربھێندرێت له‌ھەر بەرمیلێک نەوت پێنچ دۆلار بۆ ئەو پارێزگایە دەبێت
د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق یاسای پارێزگاکانی ھەموارکرده‌وە و بەپێی ئەو ھەموارکردنەوەیە، دەسەڵاتی پارێزگاکان لامەرکەزیەت دەبێت و سیستەمی فیدرالیەت لە عێراق جێبەجێدەکرێت.

د.رزگار گوتیشی:ھەر بەپێی ئەو ھەموارکردنە له‌ ھەر پارێزگایەک غاز و نەوت دەربھێنرێت ، لە ھەر بەرمیلێک نەوت پێنچ دۆلار بۆ ئەو پارێزگایە دەبێت، لەکاتێکدا پێشتر لە ھەر بەرمیلێک یەک دۆلار بۆ پارێزگاکانی بەرھەمھێنانی نەوت دەبوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی دەوڵەتی قانون دژی ھەموارکردنەوەی ئەم یاسایە بوون بەم شێوەیە ، بۆیە ھۆڵی کۆبوونەوەیان بەجێھێشت وبایکۆتیان کرد.
Top