سێ له‌ پاسه‌وانه‌كانی جێگری سه‌رۆكی كۆمار سزای له‌سێداردانیان بۆ ده‌رچوو

سێ له‌ پاسه‌وانه‌كانی جێگری سه‌رۆكی كۆمار سزای له‌سێداردانیان بۆ ده‌رچوو
ئه‌مڕۆ دادگای ناوه‌ندی تاوانه‌كان له‌ به‌غدا، به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی، سزای له‌ سێداره‌دانی بۆ سێ له‌ پاسه‌وانه‌كانی جێگری سه‌رۆكی كۆماری عێراق تاریق هاشمی ده‌ركرد.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دادگای ناوه‌ندی تاوه‌نه‌كان له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، به‌ تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ كوشتنی ئه‌كته‌ری كۆمیدی وه‌لید جه‌عاز، سزای له‌سێداره‌دان بۆ سێ له‌ پاسه‌وانه‌كانی داواكراو تاریق هاشمی ده‌رچوو.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری دانپێدانانه‌كانی پاسه‌وانه‌كانی تاریق هاشمی بڵاوكرده‌وه‌، ده‌ركه‌وت ئه‌و پاسه‌وانانه‌ هونه‌رمه‌ند وه‌لید حه‌سه‌ن جه‌عازیان له‌ كۆتاییه‌كانی 2006 كوشتوه‌.
Top