بەغدا.. شەوی ڕابردوو 39 كەس بوونە قوربانی

بەغدا.. شەوی ڕابردوو 39 كەس بوونە قوربانی
22 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەكانی شەوی ڕابردوو، کە لە ناوەڕاست و ڕۆژوای بەغدا ڕوویان دا، لانی كەم 39 كەس بوونەتە قوربانی.
سەرچاوەكە بە ماڵپەڕی \"مەداپرێس\""ـی ڕاگەیاندووە، ئەو تەقینەوەیەی كە سەعات 10ـی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی بازاڕی فەزڵ ئەنجام درا، لە ڕێی بۆمبێكی لكێنراوەوە بووە بە عەرەبانەیەكی سەوزە و میوەوە، بە هۆیەوە 3 كەس كوژران و 25ـیش بریندار بوون.
تەقینەوەیەكی دیكەیش كە سەرلە ئێوارەی دوێنێ هەینی، لە شەقامی گشتیی ناوچەی غەزالییەی ڕۆژاوای بەغدا ئەنجام دراوە و لە ئاكامدا كەسێك كوژراوە و 10ـی دیكەیش بریندار بوون.
ئێوارەی دوێنێ هەینی، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند كە بەو هۆیەی كە بازاڕی فەزڵ قەرەباڵخە، ژمارەی قوربانیان هێشتا بە تەواوی نەزانراوە."
Top