یه‌كێك له‌جێبه‌جێكارانی له‌سێداره‌دانی سه‌دام كوژرا
به‌غداد، ئاوێنه‌نیوز: حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراوی عێراق ئه‌مڕۆ، هه‌ینی، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌نزیك یوسفیه‌ی له‌سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تی نوێ، محه‌مه‌د نه‌سیف مالیكی، یان كوشتوه كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی سه‌دام به‌شداریكردوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه \"محه‌مه‌د نه‌سیف مالیكی، كه له‌تۆماری له‌سێداره‌دانی سه‌دامدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سێكی چوارشانه‌یه‌و ده‌موچاوی داپۆشیوه‌و ده‌یه‌وێت روپۆشی مردن بخاته‌سه‌ری سه‌دام‌و پاشانیش به‌ره‌و په‌تی سێداره‌ی ده‌بات\"".
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ،محمد مالیكی، كه پێشتر سه‌وزه فرۆش بوه له‌قه‌زای، توریج،و دواتر بوه‌ته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی پاسه‌وانی، نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و پاش ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دانی سه‌دامدا كردوه پله‌ی، نه‌قیب،ی پێدراوه.
هه‌واڵه‌كه ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی حزبی به‌عسدا ماوه‌ته‌وه‌و تائێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی پشتراستی نه‌كردوه‌ته‌وه."
