موسڵ.. كارمه‌ندێكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تیرۆر ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ 20-6، له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، چه‌ند چه‌كدارێكی تیرۆریست په‌لامارێكی بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له باشووری موسڵ ده‌ده‌ن و له‌ئه‌نجامدا كارمه‌ندێكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان شه‌هید ده‌بێت و حه‌وت كارمه‌ندی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس، رووداوه‌كه له‌ناحیه‌ی شۆره روویداوه‌و شه‌هیدو برینداره‌كانیش خه‌ڵكی شاری تكریت-ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به پاسێكدا له‌ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل-ی باشووری موسڵ، سێ كه‌س شه‌هیدبوون و 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی به PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رنشینانی پاسه‌كه به‌ره‌و بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان ده‌چوون بۆ به‌شداریكردنی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
