به‌شدارییكردنی له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی ئه‌نبارو نه‌ینه‌وا لاوازه
رۆژی 20ی نیسانی رابردو له 12 پارێزگای عێراق له‌و پارێزگایانه‌ی له‌ناو هه‌رێمدا رێكنه‌خراون پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌چو، به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌هه‌ردو پارێزگای نه‌ینه‌وا‌و ئه‌نبار دواخرا.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پارێزگای ئه‌نبار مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ده‌گاته 822 هه‌زار كه‌س‌و له‌پارێزگای نه‌ینه‌واش ژماره‌ی ده‌نگده‌ران ده‌گاته ملیۆنێك‌و 800 هه‌زار ده‌نگده‌ر.
به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ندرێن حه‌مه ساڵح، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، له‌شاری هه‌ولێر 15 وێستگه‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌نگده‌رانی موسڵ‌و ئه‌نبار كراوه‌ته‌وه كه له‌پارێزگای هه‌ولێر نیشته‌جێن.
به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق كه پشتی به‌فۆرمی خۆراك به‌ستوه، ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كه له‌كوردو عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و ئێزیدی‌و مه‌سیحی پێكدێت (3.353.875) كه‌سه. بۆ به‌ده‌ستهێنانی (39) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ملیۆنێك‌و (800) هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌هۆی \"خراپی ره‌وشی ئه‌منی\"" رێگه‌ی نه‌دا موسڵ له‌گه‌ڵ (12) پارێزگاكه‌ی دیكه‌ی عێراق له‌رۆژی (20/4) به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات، سه‌ره‌تا رۆژی (4/7) بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دیاریكرد، به‌ڵام پاشتر له‌و بڕیاره‌ی پاشگه‌زبویه‌وه‌و (20/6) دیاریكرد.
بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق (716) ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كردۆته‌وه، كه (46) ناوه‌ندی بۆ ده‌نگدانی تایبه‌تی نزیكه‌ی 50 هه‌زار پۆلیس‌و سه‌ربازانی سوپایه. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و هاوڵاتیه موسڵیانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌یان ده‌ژین، كۆمیسیۆن چوار ناوه‌ندی له‌به‌غداو ناوه‌ندێكی له‌به‌سره‌و ناوه‌ندێكیشی له‌پارێزگای دهۆك كردۆته‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردودا، دوای ئه‌وه‌ی دوچاری هه‌ڕه‌شه‌كردن هاتن، ده‌یان كارمه‌ندی كۆمیسیۆن له‌سنوری موسڵ ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه. به‌ڵام له‌ئێستادا كۆمیسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ رایكردنی كاره‌كانی پێویستی به (27) هه‌زار كارمه‌ند هه‌یه، تائێستاش زیاتر له‌سی هه‌زار كه‌س بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فۆرمیان پێشكه‌ش كردوه، بڕیاریشه كۆمیسیۆن له‌ڕێگه‌ی قورعه‌وه ئه‌و كارمه‌ندانه هه‌ڵبژێرێت.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تائێستا پێنج كاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌كانی موسڵ كوژراون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌سلكی ئه‌منی ئه‌و پارێزگایه‌دا ئه‌نجامدرا، ماوه‌یه‌كه ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه به‌ره‌و باشتربون چوه. به‌و هۆیه‌وه كاندیده‌كان كه‌وتونه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ره‌كانیان له‌شوێنه گشتیه‌كانداو سه‌ردانی گوند‌و ناحیه‌و ناوچه دوره‌ده‌سته‌كانیش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنه لۆكاڵیه‌كانیش پڕوپاگه‌نده بۆ كاندیده‌كان ده‌كه‌ن.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا (28) لیست ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن، كه دیارترینیان هاوپه‌یمانی موته‌حیدونه كه ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی پارله‌مانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات‌و دیارترین كاندیدی ئه‌سیل نوجه‌یفی برایه‌تی كه ئێستا پارێزگاری شاره‌كه‌یه، ئه‌م هاوپه‌یمانیه ده قه‌واره‌ی سیاسی له‌خۆگرتوه.
یه‌كێكی تر له‌لیسته به‌شداربوه‌كان، هاوپه‌یمانی عێراقیه‌ی عه‌ره‌بیه به‌سه‌رۆكایه‌تی ساڵح موتڵه‌گی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كه هه‌شت قه‌واره‌ی سیاسی له‌خۆده‌گرێت. هه‌رچی لایه‌نه كوردییه‌كانه، به‌هاوپه‌یمانی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان به‌شدارن، كه بریتین له‌یه‌كێتی‌و پارتی‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوی ئیسلامی‌و سۆسیالیست‌و زه‌حمه‌تكێشان‌و حیزبی شیوعی. لیستێكی تر هاوپه‌یمانی نه‌ینه‌وای نیشتیمانیه، به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم كه چوارده قه‌واره‌ی سیاسی شیعه له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه ره‌وتی سه‌در.
له‌نه‌ینه‌وا، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌لیستی \""به‌ره‌ی رزگاری نیشتیمانی\"" به‌شداری ده‌كات، كه له‌لایه‌ن غانم به‌سو سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت. له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس له‌ساڵی (2003)، به‌سو بوه یه‌كه‌م پارێزگاری نه‌ینه‌وا، به‌ڵام دواتر به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ وازی له‌پۆسته‌كه‌ی هێناو دواتریش موسڵی جێهێشت، به‌ڵام ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه موسڵ‌و به‌پاڵپشتی مالیكی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.
به‌رپرسانی ئه‌منی نه‌ینه‌وا رایده‌گه‌یه‌نن پلانی تۆكمه‌یان بۆ به‌ئارامی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كه داناوه، بۆ به‌ڵگاندنی وته‌كانیشان ده‌ڵێن له‌ئێستادا كاندیده‌كان وێنه‌ی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا پێشتر ته‌نها ناوی خۆیان بڵاوده‌كرده‌وه.
-ئاوێنه‌نیوز"
